کرماشان..له زه‌ماوه‌ندێكدا 30 كه‌س كوژران و برینداربوون
وێستگه نیوزـ
له شارێكی كوردستانی ئێران زەماوەندێک بوو بە شین و بەهۆی شه‌ڕه ته‌قه‌وە 4 كه‌س كوژران و 26ی دیكه‌ش برینداربوون.
روداوه‌كه شه‌وی چوارشه‌ممه 5ی كانونی یه‌كه‌می 2018، له ناو زەماوەندێک لە شاری كرماشان-ی كوردستانی ئێران رویداوه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه مه‌نوچه‌هر ئه‌مان ئیلاهی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كرماشان ئاشكرایكردوه كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش هۆكاره‌كه یه‌كێك له میوانانی زه‌ماوه‌نده‌كه بووه.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كرماشان ئه‌و میوانه‌ی به "شه‌ڕانی و تاوانبار" ناوزه‌ند كردوه و رایگه‌یاندوه كه میوانه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند میوانێكی دیكه بووه به شه‌ڕی و دواتر به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی كردوه.
فه‌رمانده‌كه‌ی پۆلیس راشیگه‌یاندوه كه به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه 30 كه‌س برینداربوون، دوای گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه چواریان گیانیانله‌ده‌ستداوه كه ژنێك و سێ پیاون.
PM:06:33:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت