یەکگرتوو: کۆمەڵ دەیەوێت بەشداربێت لە حکومەتدا بۆیە مامەڵە دەکات
وێستگە نیوز-
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند ئەوان یەکەم لایەن
بوون بڕیاری بوون بە ئۆپۆزسیۆنیان دا و مامەڵە لەگەڵ دەسەڵات ناکەن، ئاماژەی
بەوەشکرد کۆمەڵی ئیسلامیی دەیەوێت بەشداربێت لە کابینەی نۆیەمدا بۆیە مامەڵە دەکات
و چاوەڕێیە بزانێ چی بەردەکەوێت.
خەلیل ئیبراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی
کوردستان بە میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاندووە "لەو کاتەوەی
بارەگاکانمان سوتێنران لەبەر ئۆپۆزسیۆن بوونمان قوربانیماندا و چه‌ندین برای باش و
دڵسۆزمان شه‌هیدكران كه ده‌بوو له‌بری ئه‌وه‌ی گوله‌یان پێوه‌بنرێت گوڵبارانیان
بكردنایه، چونكه ئه‌وان خه‌می خه‌ڵك و خزمه‌تی هاوڵاتیان له‌ناخیاندا بوو".
لەبارەی بڕیاری بوون بە ئۆپۆزسیۆنەوە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا سەرۆکی
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو وتویەتی "ئه‌مجاره‌ش یه‌كه‌مین كه‌س بووین
بریاری ئۆپۆزیسیۆن بوونمان داوه و نه‌چووینه‌ته مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی
ده‌سه‌لات بۆ پۆست و پله".
ناوبراو زیاتر ڕونیکردووەتەوە و بۆچوونی خۆی لەبارەی هەڵوێستی کۆمەڵی
ئیسلامیی خستوەتەڕوو کە لە چەندین قۆناغی جیاوازدا هاوهەڵوێست بوون "برایانی
كۆمه‌ڵ پێیان باشه و حه‌ز ده‌كه‌ن به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن هه‌ربۆیه كه‌وتوونه‌ته
مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات تاكو بزانن چیان پێ ده‌ده‌ن له حكومه‌ت".
PM:06:03:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت