بەڕێوەبەری دارایی هەواوی دەستگیرکرا


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای هەواوی لەلایەن پۆلیسی کەنەداوە دەستگیرکرا بەتۆمەتی پابەندنەبوون بە سزاکانی سەر ئێرانەوە.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس لە زاری یان مەک لود وتەبێژی دەزگای دادی ئەمەریکا بڵاویکردەوە مێنگ وانژو بەڕێوەبەری دارایی کۆمپانیای هەواویی کە هاوکات کچی خاوەنی کۆمپانیاکەیە دەستگیرکراوە.

بەرپرسە ئەمریکیەکە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو خانمەی گەڕاندووەتەوە بۆ پابەند نەبوون بەو سزایانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە سەپێنراون بەسەر ئێراندا.

هاوکات باڵیۆزخانەی چین لە بەیاننامەیەکدا ناڕەزایەتیی خۆی لە دەستگیرکرنی بەڕێوبەری دارایی هواوی دەربڕیوە و داوای لە بەرپرسانی وڵاتی کەنەدا کردوە مێنگ ئازاد بکرێت و بە هێچ شێوەیەک رەوانەی ئەمەریکا نەکرێت.

ئەمریکا بۆ سزادانی ئێران داوای لە سەرجەم کۆمپانیاکانی جیهان کردووە مامەلەکانیان لەگەڵ ئێران ڕابگرن و ئامانجیشی لەم کارە لاوازکردنی ئابووری ئەو وڵاتەیە.


ب.ع


PM:05:10:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو