ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه و رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته مووچه وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، راسته‌وخۆ دوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌نردووستیش خه‌رج ده‌كرێت".
هه‌ربه‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، له رۆژانی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌كرێت.
PM:02:33:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 33512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت