بە بڕیاری بارزانی خزمەتگوزاری ڤی ئای پی لە هاتوچۆی هەولێر راگیرا
خزمەتگوزاری ڤی ئای پی راگیرا
وێستگه نیوز ـ
به‌شی ڤی ئای پی، كه‌له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه دوێنێ چوارشه‌ممه كرایه‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به بڕیاری بارزانی راگیرا.
چەند میدیایەکی سەر بە پارتی رایانگەیاند: "بەشی ڤی ئای پی کەدوێنێ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەڕێوهبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر کرایەوە، ئه‌مڕۆ بەبڕیارێکی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگیرا".
هەروەک روونیشیکراوەتەوە: "ئەم بەشە ئەمڕۆ دەبوو لەپاڵ بەشەکانی تری فەمانگەکە دەستبەکاربێت، بەڵام بەهاوڵاتیانیان راگەیاندووە کە بە بڕیاری بارزانی ئەو بەشە کاری پێناکرێت و رێنماییەکانی هەڵوەشاوەتەوە".
هاوكات ئەمڕۆ پێنجشەممە له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان باسی له كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌و نیگه‌رانی هاوڵاتییان كرد.
هێمن هه‌ورامی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی به‌شی ڤی ئای پی وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ جیاكاری نێوان هاوڵاتیان بێت ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوێنی به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر كرد‌و و سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هاتوچۆی هه‌ولێرمان كرد".
وتیشی: "وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێی راگه‌یاندین كه به‌شی ڤی ئای پی راگیراوه".
رۆژی سێشه‌ممه 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگەیاند، له‌مەودوا شێوازێكی نوێی كاركردنیان ده‌بێت بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاونیشمانییان بەشێوەیەکی خێرا، هه‌ر كه‌سێك مه‌به‌ستی بێت به‌و شێوازه مامه‌ڵه‌كه‌ی به‌زوویی بكرێت، ده‌بێ بڕی 100 هه‌زار دینار بدات، هاوكات دوێنێ چوارشه‌ممه به‌شه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر كرایه‌وه.
شێوازی مامەڵەی خێرا لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاکانیش هەیە، بەجۆرێک هەر کەسێک بیەوێ لەماوەی 24 کاژێردا پاسپۆرتەکەی نوێبکاتەوە ئەوا دەبێ 250 هەزاد دینار بدات.
هــ. ر
PM:12:54:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 8056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت