هاوسهری ئهو تۆمهتبارهی تهقهی له پزیشكهكه كرد چهند زانیارییهك ئاشكرا دهكات
هاوسەری تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوز ـ
هاوسهری ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە پزیشکەکەی سلێمانی کرد، رایدهگهیهنێت، هاوسەرەکەی نەشتەرگەری نەخۆشی دەوالی بۆ کراوە لای پزیشک کەمال ئەحمەد، بەڵام ڕۆژ بە رۆژ بارودۆخی خراپتر دەبوو و نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو نەبوو.
هاوسهری ئەو تۆمەتبارەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا تەقەی لە پزیشکەکەی شاری سلێمانی کرد بە كهناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی راگەیاند: "لە ساڵی 2011 هاوسەرەکەم نەشتەرگەری نەخۆشی دەوالی بۆ کراوە لای پزیشک کەمال ئەحمەد، بەڵام رۆژ بە رۆژ بارودۆخی خراپتر دەبوو و نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو نەبوو".
وتیشی: "چەندین ساڵە هاوسەرەکەم بەدەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنێت و تووشی ئازارێکی سەخت بوو لە سکیدا و چەندین جار سەردانی دکتۆر کەمال ئەحمەد-مان کرد بەڵام بێ ئەنجام بوو".
راشگەیاند: "دواتر چووینەتە لای دکتۆری تریش پێان وتووین تووشی شێرپەنجە بووە و چارەسەرکردنی دژوارە و دواتر لە ساڵی 2015 و 2018 دوو نەشتەرگەری لە قۆڵۆن و میزڵدان ئەنجامدا، بەڵام پشکنیەکانی هەر وەک خۆی بوو ئازاری هەبووە".
هاوسهری تۆمهتبارهكه باسی لەوەشکرد: "هەمیشە مێردەکەم دەیوت دکتۆر کەمال تووشی ئەو هەموو نەخۆشیەی کردووم".
ئەوەشی خستەڕوو: "پێش ئەوەی تۆمەتبار بکرێت بە تەقەکردنەکە تا کاتژمێر دووی پاش نێوەرۆ لە ماڵەوە بووە دواتریش شەوەکەی هاتەوە بۆ ماڵەوە زۆر ئاساییی بوو".
وتیشی: "دوێنێ پۆلیس رێگری کردووە لە ئەوەی هاوسەرەکەم قەسە خۆی بکات، بڕوا ناکەم هاوسەرەکەم دانی بە ئەوەدا ناوە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە".
داواشی لە بەرپرسانی ئەمنی کرد، رێگەی بدەن هاوسەرەکەی قسەی خۆی بکات و راستییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات.
هــ. ر
PM:12:10:06/12/2018
ئهم بابهته 13256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت