به‌هۆی مه‌ترسی دروستبوونی لافاوه‌وه له كه‌لار ده‌وامی خوێندنگه‌كان راگیرا
وێستگه نیوز ـ هەستیار
به‌هۆی مه‌ترسی دروستوونی لافاوه‌وه له كه‌لار ده‌وامی ئێوارانی خوێندنگه‌كان راگیران و قایمقامی قەزاکەش روونکرنەوە دەدات.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌لار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و بارانبارینه‌ی له شه‌وی رابردووه‌وه هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی گه‌رمیانی گرتووه‌ته‌وه، مه‌ترسی هه‌یه لافاوی گه‌وره روو بدات به تایبه‌ت كه كه‌شناسی رایگه‌یاندووه له دوانیوه‌ڕۆدا ئه‌گه‌ری بارانبارینی به لێزمه هه‌یه.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د وتیشی: "تا ئێستا دۆخه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵدایه، به‌ڵام مه‌ترسیمان هه‌یه، بۆیه خوێندنی ده‌وامی ئێوارانمان راگرتووه".
له لایه‌كی دیكه‌وه به گوێره‌ی ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: له‌سەر داوای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار و بەڕەزامەندی سەرپەرەشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای كەلار، دەوامی دووەم لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندنی سنووری پەروەردەكەیان پشوو دەبێت بە هۆی نالەباری كەش و هەوا و بوونی باران بارینێكی بەخوڕ كە ناوچەكانی گەرمیانی گرتوه‌تەوە.
له شه‌وی رابردووه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارینی به لێزمه ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه وله زۆر شوێن به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانبارینه‌كه‌وه لافاو دروست بووه.
AM:10:24:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 9784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت