ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران كردووه و بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له دوێنێوه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستیپێكردووه و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هێزه‌كانی 70ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژمێریارهكانیان چوونه‌ته بانك و مووچه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
هــ. ر
AM:08:48:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت