سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز –
وابڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆببێته‌وه و ده‌نگ بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بدات.
دوای دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی و بایكۆتكردنی چه‌ند كوتله‌یه‌كی سیاسی، دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بەبێ دەنگدان لەسەر 8 وەزیرەکەی عادل عەبدولمەهدی، بۆ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌م دواخرا.
بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان به 8 كاندیدی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران كه تا ئێستا پۆسته‌كانیان به‌تاڵه.
"كاندیده‌كان بریتین له عه‌بدولئه‌میر غالب ئه‌لحه‌مدانی بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، قوسه‌ی عه‌بدولوه‌هاب بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، سه‌با ئه‌لتائی بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ناعه‌مانوئێل بۆ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، فالح فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، د. نوری سه‌باح ئه‌لدلێمی بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان، فه‌یسه‌ل ئه‌لجه‌ربا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و دارا نوره‌دین بۆ وه‌زاره‌تی داد.
دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌مه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، په‌رله‌مانی عیراق له دانیشتنێكی تایبه‌تدا متمانه‌ی به 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی و هێشتا وه‌زاره‌ته‌كانی پەروەردە، ناوخۆ، پلاندانان، خوێندنی باڵا، داد، ڕۆشنبیری، كۆچ و كۆچبه‌ران و بەرگری به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كانه‌وه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.
PM:09:25:05/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت