مووچه‌ی ژمارەیەک وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كرد به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی رابردووی فه‌رمانبه‌ران و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌ش بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتی "یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت".
وتیشی: "دووشه‌ممه‌ی داهاتووش وه‌زاره‌تی دارایی 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران كرد و یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی دابه‌ش كرد.
PM:06:43:05/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 13624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت