كوه‌یت گه‌شتی كچانی تونس و مه‌غریبی بۆ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی گشتیی هێزی كار له كوه‌یت مامه‌ڵه‌ی پێدانی مۆڵه‌تی به كچانی تونس و مه‌غریب راگرت و مه‌رجێكی سه‌ره‌كیشی بۆ خانمانی ئه‌و دوو وڵاته داناوه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بۆ كاركردن بێنه ئه‌و وڵاته‌وه.
رۆژنامه‌ی (الرأی) چاپی كوه‌یت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی كانونی یه‌كه‌می 2018 بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و خانمه تونسی و مه‌غریبیانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار 40 ساڵه‌وه‌یه و ده‌یانه‌وێت بۆ كاركردن بێنه كوه‌یت، ده‌بێت كه‌سێكی مه‌حره‌میان له‌گه‌ڵدا بێت، به‌بێ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مهرجهسهرهكییهش مۆڵه‌ت به خانمانی ئه‌و دوو وڵاته نادرێت.
رۆژنامه‌كه به‌پێی لێدوانی ده‌سته‌ی گشتیی هێزی كار له كوه‌یت ئاشكراكردوه كه له‌سه‌ر داوای هه‌ردوو وڵاتی تونس و مه‌غریب ئه‌و مه‌رجه سه‌پێندراوه و داوایانكردوه كه ده‌بێت هه‌ر خانمێك كه‌سێكی پله یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵدا بێت ئینجا بۆكاركردن بچنه كوه‌یت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه له حاڵه‌تێكدا خانمێكی تونسی یان مه‌غریبی بیه‌وێت بێته كوه‌یت و له‌گه‌ڵ باوكی یان مێرده‌كه‌یدا بژی، ئه‌وا ده‌توانێت هه‌ر خۆی له وڵاته‌كه‌یه‌وه گه‌شت بۆ كوه‌یت بكات.
ده‌سته‌ی گشتیی هێزی كاری كوه‌یت ئاشكراشیكردوه كه هه‌مان مه‌رج به‌سه‌ر كچان و خانمانی لوبنانیشدا جێبه‌جێ ده‌بێت و له‌وه‌ش زیاتر ده‌بێت ره‌زامه‌ندیی ئه‌منیش وه‌ربگرن.
PM:05:46:05/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 6360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت