دادگایەکی توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی دوو به‌رپرسی سعودی ده‌ركرد
دەرگای بینای كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ
وێستگه نیوز -
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقجی رۆژنامه‌نووسی دیاری سعودی، دادگایه‌كی توركیا یاداشتنامه‌ی ده‌ستگیركردنی بۆ دوو به‌رپرسی سعودی ده‌ركرد.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی داوای كرد هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د عه‌سیری جێگری سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سعودیه و سعود قه‌حتانی راوێژكاری پێشووی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعودیه، ده‌ستگیر بكرێن.
دادگای سزای ئێشكگریش دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ، یاداشتنامه‌ی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردوو كه‌سی ناوبراو ده‌ركرد.
رۆژی سێشه‌ممه 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 جه‌مال خاشقچی دوای ئه‌وه‌ی چووه ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له ئه‌سته‌نبوڵ به ئامانجی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیریكردنی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز، بێسه‌روشوێن بوو.
دواده‌ركه‌وتنی جه‌مال و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی سه‌عات 1:14 ده‌قیقه‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه بوو كه جه‌مال ده‌چێته ناو بینای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و دواتر بێسه‌روشوێن بوو تا رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر سعود بن عه‌بدوڵا ئه‌لموعجه‌ب داواكاری گشتی سعودیه رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئیسته‌نبوڵ كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردووه، دروست بووه و دواتر ده‌مه‌قاڵه‌كه بوه‌ته شه‌ڕه بۆكس و به‌هۆیه‌وه خاشقچی گیانی له‌ده‌ست داوه.
رۆژی پێنجشه‌ممه 2018/11/15 سەرۆکایەتی داواکاری گشتی سعودیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشقچی بڵاوکردوەوە و داوایكرد پێنج لەو کەسانەی کە راستەوخۆ دەستیان لە کوشتنی خاشقچی هەبووە بکوژرێنەوە و ئەوانەی تریش سزای توند بدرێن.
داواکاری گشتی سعودیە ئەوەشی ئاشکراکرد، کاری ئەو گروپە ئەمنییەی سعودیە کە چونەتە تورکیا هێنانەوەی خاشقچی بووە بۆ سعودیە نەک کوشتنی.
دەشڵێت: "بڕیاری هێنانەوەی خاشقچی بە زۆربێت یان بە خۆشی لەلایەن جێگری پێشووی سەرۆکی هەواڵگری سعودییەوە بووە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای دورستبوونی شەڕو رووبەڕووبونەوە خاشقچی بە دەرزییەک بێهۆشکراوە و دواتر کوژراوە پارچەپارچەکراوە.
ئاشكراشیكرد كه 21 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌ستگیركراون و تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی 11یان كراوه و رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
PM:04:11:05/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت