دابه‌شكردنی نه‌وت له‌م گه‌ڕه‌كانه‌ی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات
دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی له لیژنه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی نه‌وت له بنكه‌ی 10 به‌رده‌وامه‌و له ئێستادا هه‌فتانه چوار رۆژ نه‌وت ده‌ده‌نه هاوڵاتییان و دابه‌شكردنی نه‌وتیش له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌كره‌م شه‌ریف، نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی له لیژنه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئێستادا دابه‌شكردنی نه‌وت له بنكه‌ی 10 به‌رده‌وامه و به‌نیازن له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتایی پێبهێنن و دابه‌شكردن له‌ناوشار له بنكه‌ی یه‌ك ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
وتیشی: "ئێستا هه‌فته‌ی چوار رۆژ نه‌وت دابه‌شده‌كه‌ین، له سنووری قه‌ڵادزێ و ئیداره‌ی راپه‌ڕین دابه‌شكردنی به‌رمیلی دووه‌م ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و دوای ته‌واوبوونی دابه‌شكرنی نه‌وتیش له بنكه‌ی 10، ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌رمیلێكی دیكه‌ی نه‌وت له سلێمانی و ده‌كه‌ینه‌وه".
روونیشیكرده‌وه: له ئێستادا له‌و به‌شه نه‌وته‌ی له به‌غداوه بۆیان دێت، نیو ملیۆن لیتری ده‌ده‌نه ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ئێستادا دابه‌شكردنی نه‌وت له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌واری شار‌و تاڤگه به‌رده‌وامه و دوای ته‌واوبونی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌و دوو گه‌ڕه‌كه، دابه‌شكردنه‌كه به‌م ریزبه‌ندیه ده‌چێته گه‌ڕه‌كه‌كانی (كانی كورده، فه‌رمانبه‌ران، سه‌رچنار، شه‌هیدانی سه‌رچنار، شه‌كره‌كه، قلیاسان، قوله‌ره‌یسی، راپه‌ڕین، به‌كره‌جۆو تاسڵوجه).
PM:04:10:05/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 16448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت