به‌هۆی بارانه‌وه له نه‌ینه‌وا سبه‌ینێ كرایه پشوو
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیاری دا به‌هۆی بارانبارین و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاوه‌وه سبه‌ینێ له فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و شاره پشووی ره‌سمی بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئه‌نجومه‌ن بڕیاری دا سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له هه‌موو فه‌رمانگه‌كان جگه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و ته‌ندروستی و رێگاوبان و ئاو پشووی ره‌سمی بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هۆكاری ئه‌و بڕیاره به‌هۆی بارانبارین و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاوه‌وه‌یه له سنووری پارێزگاكه‌دا.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هۆی بارانبارینه‌وه باری نائاسایی راگه‌یاند و تیمێكی تایبه‌تی بۆ پێكهێنا.
له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی بارانبارینه‌وه لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای نه‌ینه‌وا دروست بوو و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.
PM:03:59:05/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 9852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت