وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكی بۆ سلێمانی ده‌ركرد

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە.. فۆتۆ: راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێك بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌رده‌كات، پارێزگاری سلێمانیش روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كان ده‌دات.


د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌ په‌یجی فه‌رمی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ناوخۆ بڕیاری له‌سه‌ر چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی بواری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دا، به‌تایبه‌تیی پڕۆژه‌كانی دانانی تابلۆو هێماكانی هاتوچۆو رێنمایی و هێڵكاریی رێگاوبانه‌كان له‌ ناو شاری سلێمانی و سنوری یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی و شوێنی تایبه‌ت به‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌ فریاگوزارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و به‌گه‌ڕخستنی كامێرا جێگیره‌كانی چاودێریی خێرایی، كه‌ له‌سه‌ر پشكی بودجه‌ی دیاریكراو له‌ داهاتی هاتوچۆ خه‌رجده‌كرێن".


هــ. ر


PM:10:59:04/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 11704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو