له توركیا ته‌رمی سێ كۆچبه‌ر دۆزرایه‌وه
پارێزگای ئەدیرنە
وێستگه نیوز –
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه له پارێزگای ئه‌دیرنه ته‌رمی سێ كۆچبه‌ر دۆزرایه‌وه كه پێده‌چێت به هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستدا بێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا رایگه‌یاند كه "له سێ گوندی سه‌ر به پارێزگای ئه‌دیرنه، سێ ته‌رم دۆزرانه‌وه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ته‌رمی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان بن و به هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستدا بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون له هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی سه‌ره‌م، ئاكچادام و ئاداسارهانڵی سێ ته‌رم له لایه‌ن شوانێك و ده‌ورییه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه دۆزراوته‌نه‌وه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ته‌رمی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان بن".
ئاژانسه‌كه ئاشكراشیكردووه كه "ته‌رمه‌كان بۆ دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی ئیستانبوڵ گواستراونه‌ته‌وه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌كانیان ئاشكرا بكات.
AM:11:56:04/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت