ناوی كاندیدی 8 وه‌زاره‌ته‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق گه‌یشته په‌رله‌مان
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه ناوی كاندیدی 8 وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق گه‌یشته ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی سبه‌ینێدا متمانه‌یان پێبدرێت.
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران كۆببێته‌وه.
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه ناوی هه‌شت كاندید گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی سبه‌ینێدا ده‌نگیان پێبدرێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "كاندیده‌كان بریتین له عه‌بدولئه‌میر غالب ئه‌لحه‌مدانی بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، قوسه‌ی عه‌بدولوه‌هاب بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، سه‌با ئه‌لتائی بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و هه‌ناعه‌مانوئێل بۆ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "فالح فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و د. نوری سه‌باح ئه‌لدلێمی بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان و فه‌یسه‌ل ئه‌لجه‌ربا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و دارا نوره‌دین بۆ وه‌زاره‌تی داد كاندیدكراون".
له‌نێو ئه‌و ناوانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، خالید شوانی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ وه‌زاره‌تی دادا تێدا نییه.
بۆ وه‌زاره‌تی داد-یش حاكم دارا نوره‌دین ناوی گه‌یشتۆته په‌رله‌مان كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان وه‌ك كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كاندید كراوه.
دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌مه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، په‌رله‌مانی عیراق
له دانیشتنێكی تایبه‌تدا متمانه‌ی به 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل
عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی و هێشتا وه‌زاره‌ته‌كانی پەروەردە، ناوخۆ،
پلاندانان، خوێندنی باڵا، داد، ڕۆشنبیری، كۆچ و كۆچبه‌ران و بەرگری یه‌كلا
نه‌كراونه‌ته‌وه.
PM:11:31:03/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 11568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت