كچه‌كه‌ی تره‌مپ كه‌وته داوه‌كه‌وه
وێستگه نیوز –
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان رایانگه‌یاند كه تیڤانی كچی دۆناڵد تره‌مپ كه‌وتووه‌ته داوی خۆشه‌ویستی كوڕێكی عه‌ره‌به‌وه كه له پشووی هاوینی رابردوودا له دوورگه‌ی "میكونوس"ی یۆنان چاوی پێیكه‌وتووه.
پێگه‌ی "نیوز" رایگه‌یاند كوڕه‌كه ناوی مایكڵ پۆڵس-ه و له شاری لاگۆسی نه‌یجیریا په‌روه‌رده بووه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی لوبنانه.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست" ئاشكرایكرد كه خێزانی كوڕه‌كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن و باوكی له نه‌یجیریا چه‌ندین كۆمپانیای له بواره‌كانی ئۆتۆمبێل و فرۆشتن و بیناتنان هه‌یه كه به‌هاكه‌یان به ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندیان زۆرباشه و كار گه‌یشتووته‌وه ئه‌وه‌ی تیڤانی بانگهێشتی پۆڵس-ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی سوپاسگوزاریدا بكات".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تیڤانی به بوونی پۆڵس له ژیانیدا زۆر دڵخۆشه‌وه و تا ئێستا توانیویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان له‌به‌رچاوی میدیاكان به‌دوور بگرێت.
وتیشی: "تیڤانی، پۆڵسی به ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ناساندووه ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه په‌یوه‌ندییان زۆر باشه".
پۆڵس له قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌یجیریا ده‌یخوێند به‌ر له‌وه‌ی رووبكاته له‌نده‌ن بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی.
تیڤانی كچی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكایه له ژنی دووه‌می كه ناوی مارلا مابلزه و پێشتر رایگه‌یاندووه كه دوای جیابوونه‌وه‌ی دایك و باوكی، له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له‌گه‌ڵ دایكی ده‌ژی.
له ئێستادا تیڤانی له زانكۆی جۆرج تاون یاسا ده‌خوێنێت و له بۆنه ره‌سمی و تایبه‌ته‌كانیشدا له‌گه‌ڵ باوكی ده‌رناكه‌وێت.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:09:23:02/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 17900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت