له‌سه‌ر پاژنه‌ی به‌رزی پێڵاوه‌كانیان سزا دران
وێستگه نیوزـ
سێ خانم كه هه‌میشه به پێڵاوی پاژنه به‌رزه‌وه به ناوماڵدا هاتوچۆیان كردوه، بونه‌هۆی بێزاركردنی دراوسێكانیان و ئه‌وانیش سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردن و دادگاش سزای دان.
رۆژنامه‌ی Corriere del Venetoی چاپی ئیتالیا بڵاویكردوه‌ته‌وه، روداوه‌كه له باڵه‌خانه‌یه‌كی ئیتالیا رویداوه ئه‌وكاته‌ی دوو كچ و دایكێك له‌كاتی هاتوچۆكردن له ماڵه‌كه‌یاندا ببونه مایه‌ی بێزاری بۆ دراوسێكانی نهۆمی خوار خۆیان.
دراوسێكان ویستیان رێی گفتوگۆوه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان به بێزاریی ئاه‌وان نه‌دا و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كاری خۆیان.
دواتر دراوسێكان چونه لای خاوه‌ن باڵه‌خانه‌كه و سكاڵایان كردوه، ئه‌وه‌ش هه‌ر چاری نه‌بووه، بۆیه به‌ناچاری چونه‌ته بنكه‌ی پۆلیس و سكاڵایان تۆمار كردوه و وتویانه كه سێ خانمه پاژنه به‌رزه‌كه ئارامییان لێ تێكداون.
پۆلیس سێ خانمه‌كه‌ی بانگهێشتی بنكه كرد و به بڕی 500 یۆرۆ غه‌رامه‌ی كردن، وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ش ئاشكرایكردوه له‌وكاته‌شه‌وه كه سزا دراون، سێ خانمه‌كه وازیان له پێڵاوی پاژنه به‌رز هێناوه و ئێستا هیچ ته‌قه‌وڕه‌قه‌یه‌كیان نایه‌ت و كه‌س بێزار ناكه‌ن.
PM:06:34:02/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت