به‌ڤیدیۆ..ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر په‌نابه‌رێكی سوری لە زەحمەتەوە بوو بە نیعمەت
جەمال-پەنابەرە سورییەکەی نیشتەجێێ بەریتانیا
وێستگه نیوزـ
ئه‌و هێرشه‌ی كه خوێندكارێكی به‌ریتانی كردیه‌سه‌ر كوڕه هه‌رزه‌كارێكی سوری، ده‌نگۆیه‌كی گه‌وره‌ی له میدیا جیهانییه‌كان دایه‌وه و هێرشه‌كه له زه‌حمه‌ته‌وه بۆ په‌نابه‌ره‌كه، بوو به نیعمه‌ت.
خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌ریتانی له خوێندنگه‌ی ئاڵمۆندبێری شاری هارسفیڵد-ی به‌ریتانیا، هێرشیكرده‌سه‌ر په‌نابه‌رێكی هه‌رزه‌كاری سوری كه ناوی جه‌ماله و ته‌مه‌نی 15 ساڵه، خوێندكاره ئینگلیزه‌كه كێشاویه‌تی به ده‌می په‌نابه‌ره سورییه‌كه و دواتریش خستویه‌تی به زه‌ویدا.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و هێرشه، له ماڵپه‌ڕی Go Fund Me، ده‌ستكراوه به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ ئه‌و هه‌رزه‌كاره سورییه و تائێستا 197 هه‌زار دۆلاری بۆ كۆكراوه‌ته‌وه.
جه‌مال له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له شاری هارسفیڵد ده‌ژی و باری گوزه‌رانیان مامناوه‌نده، هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ك به‌خشینه‌كه‌ش كه له 27ی مانگی رابردوو ده‌ستپێكردوه، ئامانجی ئه‌وه بووه تا بڕی 150 هه‌زار پاوه‌ن بۆ جه‌مال و خانه‌واده‌كه‌ی كۆبكرێته‌وه، ئێستاش بڕه‌كه له‌وه زیاتر كۆكراوه‌ته‌وه كه دیاریكراوه و گه‌یشتوه‌ته 154 هه‌زار پاوه‌ن كه ده‌كاته 197 هه‌زار دۆلار.
پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاندوه كه خوێندكاره به‌ریتانییه‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه و به‌منزیكانه به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردن له دادگای نه‌وجه‌وانان دادگایی ده‌كرێت، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خوێندكاره به‌ریتانییه‌كه له‌گه‌ڵ دایكی‌دا وڵاتیان جێهێشتووه.
PM:08:41:01/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 23516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت