راپێچی دادگا ده‌كرێت
وێستگه نیوز -
خانمه ئه‌كته‌ری میسری رانیا یوسف به‌هۆی ئه‌و جلانه‌ی له ڤیستیڤاڵی قاهیره‌ی سینه‌مایی له‌به‌ری كرد و به "بوێرانه" وه‌سف كرا، راپێچی دادگا ده‌كرێت.
مانگی داهاتوو رانیا یوسف خانمه ئه‌كته‌ری میسری به‌تۆمه‌تی هاندان بۆ خۆڕووتكردنه‌وه "فسق و فجور" ده‌چێته‌به‌رده‌م دادگایه‌كی وڵاته‌كه‌ی.
له خولی "40"ه‌می ڤیستیڤاڵی قاهیره‌ی سینه‌مایی، رانیا یوسف خانمه ئه‌كته‌ری میسری به جلوبه‌رگێكی شه‌فافه‌وه ده‌ركه‌وت كه به‌شێك له جه‌سته‌ی دیار بوو، ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مشتومڕی زۆر لێكه‌وته‌وه و له پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامه.
بڕیاره 12ی كانوونی دووه‌می 2019 پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره له‌سه‌ر سكاڵای ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر به‌ڕێوه بچێت كه تیایدا تۆمه‌تباریان كردووه به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی ئابڕووبه‌رانه به‌ئاشكرا و هاندان بۆ "فسق و فجور" و وروژاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بێ ره‌وشتی به‌پێچه‌وانه‌ی كلتوور و یاسا به‌ركاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی میسری.
له حاڵه‌تی ئیدانه‌كردنی له‌لایه‌ن دادگاوه، ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره رووبه‌ڕووی سزای زیندانیكردن ده‌بێته‌وه كه ماوه‌كه‌ی ده‌گاته پێنج ساڵ.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئێواره‌ی هه‌ینی سه‌ندیكای پیشه‌یی نواندنی میسری راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كرد كه مافی كۆمه‌ڵگه "پێشێل" ده‌كه‌ن.
میدیاكانی میسر له زاری خانمه ئه‌كته‌ر رانیا یوسف بڵاویانكرده‌وه كه تا ئێستا له‌لایه‌ن سه‌ندیكای پیشه‌یی نواندنه‌وه بانگهێشت نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر جلوبه‌رگه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
رانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی سه‌ندیكا له‌وباره‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردووه.
وتیشی: "له ڤیستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی عه‌زییه‌كم له‌به‌ركردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڤیستیڤاڵه جیهانییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌به‌رده‌كرێت".
ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره ره‌تیكرده‌وه لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه بدات كه له‌وباره‌وه لێی گیراوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:07:55:01/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 8820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت