عه‌بدولمه‌هدی دڵنیایی ده‌داته نوێنه‌رانی به‌سره
وێستگه نیوز -
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دڵنیایی ده‌داته نوێنه‌رانی به‌سره و رایگه‌یاند كه حكومه‌ت رێوشوێنی كرداری گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو پشتیوانییه‌ك به‌و پارێزگایه و دانیشتوانه‌كه‌ی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی تشرینی دووه‌می 2018 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارێزگای به‌سره و پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و پۆلیسی شاره‌كه كۆبۆوه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی پارێزگای به‌سره له بواره‌كانی ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزاری و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و نیشته‌جێكردن و ته‌ندروستی و دابینكردنی هه‌لی كار و بواره‌كانی تر تاووتوێ كران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه نوێنه‌ران و پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و پۆلیسی به‌سره به‌وردی كێشه‌ی شاره‌كه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان به دانیشتوان خسته‌ڕوو.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وێڕای پێشوازیكردن له نوێنه‌رانی شاره‌كه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "به‌سره به دانیشتوانه‌كه‌ی و تواناكانی و مێژووه‌كه‌ی و ئاینده‌ی گه‌وره‌یه و پایته‌ختی ئابووری عیراقه و هه‌وڵده‌ده‌ین زوڵم له‌سه‌ر ئه‌و شاره و دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین".
عه‌بدولمه‌هدی وتی: "به‌سره تایبه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و وه‌ك حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی خۆجێی و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان توانا‌مان هه‌یه كه كاره‌كانمان ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بێت بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر كارێك كه خزمه‌تی شاره‌كه بكات و ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنین و له تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر دووربكه‌وینه‌وه".
ئاماژه‌شی به ره‌خساندن ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنانی ته‌ندروست له‌ڕێی رێوشوێنی یاسایی و جێبه‌جێكردنه‌وه كرد كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه و ره‌خساندنی هه‌لی كار و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری.
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانیش، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له مافی هاوڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانه و ره‌خساندنی بواری راده‌ربڕین كرده‌وه به‌وپێیه‌ی شێوازێكی دیموكراتی ته‌ندروسته و به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه بێت.
له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی رابردووه‌وه له پارێزگاكانی باشوری عیراق خۆپیشان ده‌ستیپێكرد و خۆپیشانده‌ران داوای چاككردنی ره‌وشی ژیانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تی له نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و نه‌بوونی كار و وێرانیی شاره‌كانیان ده‌رده‌بڕن.
خۆپێشاندانەکان لە بەسرەوە دەستی پێ‌کرد و هەزاران خۆپێشاندەر لە بەرامبەر بیناکانی حکومەتی کۆبونەوە، ئەوەش وایکرد توندوتیژی بكه‌وێته‌وه.
PM:07:46:28/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت