نامەیەک بۆ خودا


وێستگە نیوز -
ئەمە چیرۆکێکی ڕاستیە لەبارەی کەسێکەوە بەناوی نەزەر علی تاڵەقانیە کە لە زەمانی ناصرالدین شاە فەقێ بووە لە تاران ئەوەندە فەقیر بووە کە شەوانە ئەچوو لە دەوروبەری حوجرەای فەقێیان لە پاشماوەکانیا شتێکی بۆ خواردن پەیدا ئەکرد.

رۆژێک نەزەر علی بیر لەوە ئەکاتەوە کە نامەیەک بۆ خودا بنوسێ .نامەکەی لە مۆزەخانەی گوڵستانی تاران لەژێرناونیشانی (نامەیەک بۆ خودا)پارێزراوە.

نەزەر علی دوایی نوسینی نامەکە بیری کردەوە کە نامەکە بخەمە کوێ؟ئەڵێن مزگەوت ماڵی خودایە ئەڕوات بۆ مزگەوتی ئیمام لە بازاڕی تاران{مزگەوتی شای ئەوکات} نامەکەی لە مزگەوت لە کونێکا ئەشارێتەوە بەخۆی ئەڵێ :بەدڵنیایەوە خودا ئەیدۆزێتەوە!

نامەکەی لە ڕۆژی پێنج شەممە لە مزگەوت دای ئەنێت، بەیانی ڕۆژی هەینی ناسرەدین شای لەگەڵ دارودەستەکەی ویستویەتی بڕوات بۆ ڕاو. قافڵەکەی بەبەردەم مزگەوتا تێپەڕیوە، لەپڕا گێژەڵوکەیەک هەڵئەکات نامەکەی نەزەرعلی ئەکەوێتە سەر پێی ناسرەدین شا. ناسرەدین شاە نامەکە ئەخوێنێتەوە بڕیار ئەدات کە قافڵەکەێ بۆ کۆشک بگەڕێتەوە.

نامەبەرێک ئەنێری بۆ مەکتەبی مروی، نەزەر عەلی بانگهێشت ئەکەن بۆ کۆشک. کاتێک نەزەر عەلی یان هێنا بۆ کۆشک، بڕیار ئەدات هەموو وەزیرەکانی کۆ ببنەوەو ئەڵێت: ئەو نامەی کە بۆ خودا نوسرابوو، خودا ناردی بۆ ئێمە، کەواتە ئەبێت بەئەرکی خۆمان هەڵسین بڕیار ئەدات کە هەموو خواستەکانی نەزەر علی یەک بە یەک بۆی بهێنرێتەدی!

دەقی نامەکە
بسم اللە الرحمن الرحیم
جەنابی خوا..
السلام علیکم ؛ من بەندەیەکی زاتی تۆم
هەروەك ئەوەی کە خۆت لە قورئاندا فەرمووتە:
وما من دابة على الارض الا على الله رزقها
منیش گیاندارێکم لەو گیاندارانەی کە تۆ خەڵقت کردوە لەسەر زەویدا ..
هەروەها لە جێگایەکی تر قورئاندا فەرمووتە :
ان الله لایخلف المیعاد
کەواتە من پێویستم بەم شتانەی خوارەوەیە.
یەکەم: ژنێکی جوان و دیندار
دووەم: ماڵێکی گەورە
سێیەم: خزمەتکارێك
چوارەم: گالیسەکەیەك و سوارچیەك واتا ئەو کەسەی کە گالیسەکە لیدەخوڕێت..
پێنجەم : باخێکی گەورە
شەشەم: هەندێک پارە بۆ بازرگانی.
تکایه دوای ئامادە کردنی شتەکان ئاگادارم بکەرەوە
ناونیشانی..
مەدرەسەی مەڕووی حوجرەی ژمارە شانزە ،نەزەر علی تالەقانی
وێنەی نامەکەی کە لە مۆزەخانەی گوڵستانی تاران لەژێرناونیشانی (نامەیەک بۆ خودا)پارێزراوە.

وەرگێڕانی: رێبوار هەورامی


AM:10:49:28/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 6012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت