ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده، خانمه گۆرانیبێژی كورد له‌دوای ته‌واوكردنی كۆتا قۆناغی زانكۆ، بڕیاریداوه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له له‌نده‌ن به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری ئاماده و پێشكه‌ش ده‌كات.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی، هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده رایگه‌یاندوه: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی پێشكه‌شی هونه‌ردۆستان ده‌كه‌م كه ئاماده و پێشكه‌شكردنی خۆمه و هه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆمدا ئاماده ده‌كرێت.
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت: ئه‌و میوانانه‌ی به‌شداری به‌رنامه‌كه‌م ده‌كه‌ن كه‌سایه‌تیی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و سیاسین و له ماڵ و به‌رنامه‌كه‌ی مندا كه‌شێكی هونه‌ری وه‌رده‌گرن و گفتوگۆی هونه‌ری ده‌كرێت و گۆرانی ده‌وترێت.
ده‌شڵێت: تائێستا ئاشكرا نییه ئه‌م به‌رنامه‌یه له كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت یان نا، به‌ڵام هه‌ر كه‌ناڵێك ئاماده‌بێت سپۆنسه‌ری به‌رنامه‌كه بكات له‌وێ په‌خش ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده له ساڵی 2004 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رووی له ئه‌وروپا كردوه‌و له‌مساڵیشدا كۆتا قۆناغی خوێندنی زانكۆی له زانكۆیه‌كی هونه‌ری له له‌نده‌ن ته‌واو كرد.
PM:10:54:26/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت