به‌ڤیدیۆ..دادوه‌رێكی ناو یاریگا لەبری فیکە، فیشەک دەتەقێنێت
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له یه‌مه‌ن تۆمار كراوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا و تیایدا دادوەرێک لەبری فیکە، فیشەک دەتەقێنێت
له گوندێكی سه‌ربه پارێزگای شه‌بوه له یه‌مه‌ن، چه‌ند گه‌نجێك له گۆڕه‌پانێكی خۆڵاوی‌دا تۆپ تۆپێن ده‌كه‌ن و چه‌كدارێكیش كه كڵاشینكۆفێكی له شاندایه بووه‌ته دادوه‌ری یارییه‌كه.
یه‌كێك له یاریزانه‌كان فاوڵی گرت، دادوه‌ره چه‌كداره‌كه‌ش تفه‌نگه‌ی له شانی كردوه و یه‌ك فیشه‌كی ته‌قاندن، ئه‌وه‌ش وه‌ك فیكه‌لێدانێك بۆ ئه‌وه‌ی فاوڵ كراوه، دواتر وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی هیچ نه‌بووه، یاریزانه‌كان ده‌ست به یارییه‌كه‌یان دەکەنەوە.
PM:05:49:26/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت