ئاگاداری ئه‌و هه‌ڵانه بن كه له كاتی خۆشتندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
وێستگه نیوز –
زۆر كه‌س هه‌ست به‌و هه‌ڵانه ناكات كه له كاتی خۆشتندا ئه‌نجامی ده‌دات، ره‌نگه به‌هۆی ئه‌وه بێت كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵانه له ئاینده‌دا ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت.
پێگه‌ی misskyraی ئه‌مریكی ژماره‌یه‌ك له‌و هه‌ڵانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌شێك له مرۆڤه‌كان له كاتی خۆشتندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و چه‌ندین ئامۆژگاری خستووه‌ته‌ڕوو بۆ رێگرتن له كاریگه‌رییه‌كانی، ئه‌مه‌ش به‌شێك له‌و هه‌ڵانه‌یه:
به‌كارهێنانی ئاوی زۆر گه‌رم
خۆشۆردن به ئاوی گه‌رم بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێستی مرۆڤ له زه‌یته سروشتییه‌كان داده‌ماڵێت و ره‌نگه ببێته‌هۆی هه‌ستكردن به ئاڵۆش.
ره‌نگه ئه‌و كه‌سه‌ی ئالووده‌ی به‌كارهێنانی ئاوی گه‌رم بووه تووشی سووربوونه‌وه‌ی پێست بێت و بۆ خۆبه‌دوورگرتن له‌و حاڵه‌ته باشتره ماوه‌ی خۆشۆردن له 10 خوله‌ك بۆ 15 خوله‌ك زیاتر نه‌بێت و ئاوی شله‌تێن به‌كاربێنێت.
به‌كارهێنانی لفكه به توندی
واباشتره له كاتی خۆشۆردندا لفكه به نه‌رمی به‌كاربهێنرێت، چونكه به‌كارهێنانی لفكه به توندی واتای لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی خۆپاراستنی پێست و كه‌مبوونه‌وه‌ی شێی پێست ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی بڕێكی زۆر ماده‌ی چه‌وری كه له‌ش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شێی له‌ده‌ستدراو ده‌ری ده‌دات و له كۆتاییدا ره‌نگه هه‌وكردنی به‌كتریایی دروست بێت.
رۆژانه شتنی سه‌ر
به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی شامپۆ قژ و پێستی سه‌ر له زه‌یته سه‌ره‌كییه‌كان داده‌ماڵێت و ره‌نگه ببێته‌هۆی وه‌رینی قژ، بۆیه باشتره له هه‌فته‌یه‌كدا دووجار قژت به شامپۆ بشۆیت و گه‌ر وشك بوو باشتره بیكه‌یت به هه‌فته‌ی جارێك.
شۆردن به نینۆك
شۆردنی سه‌ر به نینۆك ئاسووده‌یی زیاترت پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام بۆ قژ و پێستی سه‌ر زیانی هه‌یه و ره‌نگه ببێته‌هۆی برینداربوونی پێستی سه‌ر و ته‌شه‌نه بكات بۆ وه‌رینی قژه‌كه‌ت، بۆیه باشتره سه‌ری په‌نجه به‌كاربهێنیت بۆ شۆردنی سه‌رت.
PM:08:10:24/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت