65 رۆژ تاریکایی بەسەر شارێکی ئەم وڵاتەدا دێت
وێستگه نیوزـ
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه شارێكی دووره‌ده‌ستی ولایه‌تی ئه‌لاسكا له ئه‌مریكا بۆماوه‌یه‌كی زۆر تاریكایی به‌سه‌ردا بێت و تا ساڵی نوێ تیشكی خۆر به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه شه‌وێكی شاری ئۆكتیاڤیك له ولایه‌تی ئه‌لاسكا 65 رژی پێده‌چێت و له ساڵی نوێ‌دا روناكی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی شوێنی جوگرافیی شاره‌كه‌وه كه كه‌وتوه‌ته كه‌رتی قوتبی باكور.
ئێستا درێژیی رۆژ له‌و شاره ته‌نها 64 خوله‌كه، چاوه‌ڕوانیش ده‌رێت سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه خۆر له كاتژمێر 1:44 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ ئاوا بێت و تا رۆژی 23ی كانونی دووه‌می 2019 هه‌ڵنه‌یه‌ته‌وه.
له شاره‌كه‌دا ته‌نها 4 هه‌زار كه‌س ده‌ژین و روبه‌ره‌كه‌ی 320 میله و شه‌وانی پایز و زستانی زۆر سارد و درێژە و پلەی گەرما بەشێوەیەکی پێوانەیی بۆ چەندین پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت.
پێش هاتنی شه‌وه درێژه 65 رۆژییه‌كه، خه‌ڵكی ئه‌م شاره سارده له یه‌كه‌م رۆژی روناكی ساڵدا دێنمه‌ده‌رێ و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، خواردنی جۆراوجۆریش ئاماده ده‌كه‌ن و پێكه‌وه كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
PM:07:39:24/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 12168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت