باشترین رێگه بۆ تێكردنی به‌نزین
باشترین رێگە بۆ تێکردنی بەنزین
وێستگه نیوز ـ
یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی شۆفێران له‌كاتی تێكردنی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كانیان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، پڕكردنی تانكییه‌كه‌یه به‌ته‌واوه‌تی ته‌نانه‌ت پاش هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سكی به‌نزینه‌كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسی گڕگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌یه.
به‌نزین شله‌یه‌كی تایبه‌تییه‌و زوو ده‌بێت به‌هه‌ڵم، به‌تایبه‌تی له‌كه‌شی گه‌رمدا، كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلیش سیستمێكی تایبه‌تییان له‌تانكی به‌نزینه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كان جێگیركردووه، كه ئاگادارت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی پێویسته به‌شێك له‌تانكییه‌كه بۆ هه‌ڵمی به‌نزینه‌كه بهێڵیته‌وه.
ئه‌و سیستمه به‌ناوی (EVAP) ناوده‌برێت، كۆمپانیاكان به هه‌ژماركردنی قه‌باره‌ی ته‌نكیی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كان به‌شێك له‌ته‌نكییه‌كه ده‌هێڵنه‌وه، تا ئه‌و به‌نزینه‌ی بوه به‌هه‌ڵم به‌زایه نه‌چێت‌و سودی لێ ببینرێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه تێكردنی به‌نزین پاش چه‌ند جارێك له‌هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سكی به‌نزینه‌كه، زیان به‌سیستمی (EVAP) ده‌گه‌یه‌نێت‌و بۆ ماوه‌یه‌كیش (تا ئه‌و كاته‌ی به‌شی سیستمه‌كه له‌تانكییه‌كه خاڵی ده‌بێته‌وه) مه‌ترسییه‌كانی ته‌قینی تانكییه‌كه‌و سوتانی ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ڕۆژانه ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێمی كوردستان گڕ ده‌گرن‌و به‌شێك له‌هۆكاری گڕگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی باسكرا.
هــ. ر
PM:12:32:22/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت