ئه‌مریكا هاوڵاتییه‌كی عیراقی خسته لیستی تیرۆره‌وه
وێستگه نیوز –
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، "حاجی عه‌بد ئه‌لناسر" سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعشی خسته لیستی "تیرۆریسته جیهانییه‌كان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "پاره‌وپۆلی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش بلۆك ده‌كرێت و گه‌شتكردن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "حاجی عه‌بد ئه‌لناسر ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی هه‌یه و له ریزه‌كانی داعشدا چه‌ند پۆستی باڵای وه‌رگرتووه له‌وانه، له سوریا ئه‌میر بووه و دواتر بووه به والی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نێك بووه كه چاودێری ئیداری كاروباره‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی كردووه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش راسته‌وخۆ فه‌رمانی له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه وه‌رگرتووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و ئه‌نجومه‌نی حاجی عه‌بد سه‌رۆكایه‌تی كردووه راسپێردراوه بۆ ئاماده‌كردن و ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی داعش و كۆكردنه‌وه و داهات و پۆلیسی ئاینی و كاری بازرگانی و ئه‌منییه‌وه هه‌بووه".
ناتان سیلز رێكخه‌ری رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: "داعش شكستی هێناوه، به‌ڵام له‌ناونه‌براوه".
وتیشی: "داعش به‌رده‌وامه له شكست، پێویسته هه‌موو رێگاكانی سه‌رچاوه‌ی ده‌ستخستنی داهاتی ببڕین كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر له جیهاندا به‌كاری ده‌هێنێت".
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌خرێنه لیستی ره‌شی ئه‌مریكاوه، پاره‌وپولیان بلۆك ده‌كرێت و ده‌ستبه‌سه‌ر موڵك و ماڵیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌گیرێت و مامه‌ڵه‌كردنی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵیان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
PM:05:55:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت