به‌رپرسێكی یه‌كێتی: له خورماتوو چوار پۆست به كورد ده‌درێت
وێستگه نیوز –
به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه قائیمقامی قه‌زای خورماتوو پێشنیاری چوار پۆستی ئیداری بۆ كورد داوه‌ته حزبه كوردستانییه‌كان، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا بڕیاره كۆتایی هه‌فته‌ی ئاینده حزبه كوردستانییه‌كان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه كۆببنه‌وه.
مه‌لا كه‌ریم شوكور به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی PUKmediaی راگه‌یاند كه "له میانی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ قائیمقامی خورماتوو پێشنیاری چوار پۆست بۆ كورد له قه‌زاكه كرا".
مه‌لا كه‌ریم شوكور وتی: "پۆسته‌كان بریتین له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێتێرنه‌ری".
وتیشی: "حزبه كوردستانییه‌كان ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و پۆستانه وه‌رده‌گرن پێویسته ده‌سه‌ڵاتی پێویستیان به‌پێی یاسای پێبدرێت و هیچ لایه‌ن و كه‌سێك ده‌ست له كاروباره‌كانیان وه‌رنه‌دات".
مه‌لا كه‌ریم شوكور جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆستانه بكه‌ن و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته یه‌ك بێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد كه "بڕیاره كۆتایی هه‌فته‌ی ئاینده كۆبوونه‌وه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه ئه‌نجامبدرێت".
له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به قه‌زای خورماتوو-شه‌وه كشانه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ناوچانه.
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ خورماتوو ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانی توندوتیژی و به‌وهۆیه‌وه كورده‌كان ئه‌و شاره‌یان جێهێشت و ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌رێم بوون و پێكهاته‌ی كورد هیچ پۆستێكی ئه‌و شاره‌ی له‌ده‌ست دا نه‌ما.
PM:03:53:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت