هه‌ردوو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
هه‌ردوو فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و تاووتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد له‌وانه‌ش كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییان بۆ له‌مه‌ودوا.
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌می 2018، هه‌ردوو فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ یه‌كتر ناسین و ئاشنابوون به په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو فراكسیۆن بوو، كه‌له خوله‌كانی رابردووش‌دا هه‌ردوو فراكسیۆن مێژوویه‌ك كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییان ئه‌نجامداوه".
موسلیم ئه‌وه‌شی وت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه‌له داهاتوودا كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی ئه‌نجام بده‌ین و گرفته‌كانی به‌رده‌ممان نه‌هێڵین".
له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ردوو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چه‌ندین بابه‌تدا هاوهه‌ڵوێست بوون، هه‌روه‌ها دوابه‌دوای یه‌كیش له كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه.
PM:03:00:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت