نووری حه‌مه عه‌لی: بارزانی بچێته به‌غدا بۆ ئه‌م پرسانه ده‌چێت
بارزانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌ركات سه‌ردانه‌كه‌ی بكات چه‌ند پرسێكی گرنگ هه‌ن یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
نوری حه‌مه‌عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "تائێستا به‌ڕه‌سمی واده‌ی سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی، بۆ شاری به‌غدا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی رابردودا شاندێكی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كرد، جگه‌له‌وه‌ش سه‌ردانی بارزانی بۆ به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی خواستی خه‌ڵكی كوردستان و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراقه".
وتیشی:" ئه‌گه‌ر بارزانی سه‌ردانی به‌غدا بكات ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پشكی بودجه‌و مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه ناكرێت بۆ ئه‌مساڵیش بودجه‌ی گشتیی عیراق به‌زۆرینه‌و كه‌مینه تێپه‌ڕێندرێت".
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی پارتی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتی:"كێشه‌یه‌كی دیكه كه پێشتر هه‌بوه‌و ئێستاش به‌رده‌وامه، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پشكی كورده له‌دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی عیراقدا، چونكه به‌رده‌وام غه‌در له‌كورد كراوه له‌پۆسته سه‌ربازییه‌كاندا".
له‌باره‌ی چاره‌نوسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه‌دا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی وتی:"له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتیی و گۆڕان كۆبۆوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت بۆ ده‌ستپێكی دانوستانه‌كانی داهاتوو پارتی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ئه‌نجامبدات".
له دوێنێوه ده‌نگۆی سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا میدیاكانی سه‌ر به پارتی هیچ زانیارییه‌كیان له‌و رووه‌وه باس نه‌كردووه.
PM:01:25:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت