بەرپرسێکی کۆمەڵ: شاندەکەی پارتی دیاربوو کە هی پێکهێنانی حکومەت نەبوون
وێستگە نیوز-
بەرپرسێکی کۆمەڵی ئیسلامیی ڕایگەیاند تا
ئێستا هیچ ڕوون نیە کەی پارتی سەردانی کۆمەڵ دەکات و وتیشی ئەو شاندەی سەردانی
یەکێتی و گۆڕانیان کرد دیاربوو کە هی پێکهێنانی حکومەت نەبوو و سەردانێکی
دۆستانەیان ئەنجامداوە.
دیاری محەمد بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی کۆمەڵی
ئیسلامیی بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "تا ئەم ساتە هیچ زانیارییەکمان نیە کەی
پارتی سەردانمان دەکات و هیچ قسەیەک لەو بارەیەوە نەکراوە".
بەرپرسەکەی مەڵبەندی سلێمانیی کۆمەڵ لەبارەی
هۆکاریی سەردان نەکردنی پارتی بۆلای حزبەکەی، وتی "نازانین هۆکارەکەی چییە
بەڵام هێشتا دانوستانی جدی دەستیپێنەکردووە و ئەو سەردانەی کە ئەنجامدراوە بۆلای
یەکێتی و گۆڕان زیاتر دۆستانە بووە".
دیاری محەمەد ڕونیکردەوە "ئەو شاندەی کە
سەردانی یەکێتی و گۆڕانیان کرد دیاربوو کە هی پێکهێنانی حکومەت نەبوو، چوونکە
شاندی پێکهێنانی حکومەت دەبێت خەڵکی بڕیار بەدەستی تێدابێت".
ئەوە لە کاتێکدایە شاندی پارتی دیموکراتی
کوردستان سەردانی هەریەک لە یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانی کردوە
و تا ئێستا سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیی نەکرووە بە مەبەستی دەستکردن بە گفتوگۆ بۆ
پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.
ب.ع
PM:01:20:21/11/2018
ئهم بابهته 2936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت