په‌رله‌مانی عێراق مووچه‌ی یه‌ك ساڵی په‌رله‌مانتاره‌كانی ئاشكرا كرد
په‌رله‌مانی عێراق ساڵانه بودجه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
له (89%)ی بودجه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ بودجه ده‌ڕوات و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ته‌نها ئەمساڵ (208) ملیار دینار بۆ مووچه‌ی په‌رله‌مانتارو فه‌رمانبه‌رو راوێژكارانی په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌و میدیا عێراقییانه‌ی ئاماژه بۆ مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مانی عێراق كردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه بودجەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (234) ملیار و (477) ملیۆن دینارە، لەو رێژەیەش (208) ملیار و (651) ملیۆن دیناری بۆ موچە تەرخانکراوە .
به‌پێی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ مووچه ته‌رخانكراوه له (89%) بڕی بودجه‌كه ده‌بات.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه موچەی مانگانەی پەرلەمانتار حەوت ملیۆن دینارە.
ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌یه كه میدیاكان بڵاویانكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه هه‌ر په‌رله‌مانتاره بڕی 35 ملێۆن دینار مووچه‌كه‌یه‌تی.
له‌سه‌رو مووچه‌كه‌یانه‌وه خانوو بۆ په‌رله‌مانتاران ده‌گیرێت به‌مه‌رجێك هه‌ر خانوویه‌ك نه‌گاته سێ ملێۆن دینار.
PM:12:52:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت