فراکسیۆنی نەوەی نوێ سکاڵای لەدژی سەرۆکی کاتیی پەرلەمان تۆمارکرد


وێستگە نیوز-

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان سکاڵای یاسایی دژی سەرۆکی کاتیی پەرلەمان تۆمارکرد و سەرۆکی فراکسیۆنەکەش ڕایگەیاند ئەوە لە یەکێتی و پارتی قبوڵناکەن.

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند "بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ کۆاتییهێنان بە پێشێلکارییە یاساییەکان".

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وتی "بە پێی ڕێکارە یاساییەکان سکاڵامان تۆمارکرد و هیوادارین دادگا پرسەکە یەکلاییبکاتەوە".

ناوبراو جەختیشیکردەوە "ئەوەی تا ئێستا دوو حزب ئەنجامیانداوە تەنها بەشکردنی پارە و پولی خەڵک بووە بەسەر خۆیاندا".

وتیشی "پەرلەمان دەبێت چاودێربێت بەسەر وەزارەتەکانەوە بەڵام دەسەڵات پەکی خستووە بە بیانوی پێکهێنانی حکومەت".

کازم فاروق جەختیکردەوە "هەڵوێستەکانمان بەردەوامدەبن و ئەگەر بە دادگاکانی هەرێم نەیەنە سەرخەت پەنا دەبەینە بەر دادگاکانی عێراق".

ناوبراو لەبارەی هەڵوێستی یەکێتی وپارتیەوە وتی "بەدڕەوشتیی سیاسییە کە دوو حزب لەڕێگەی پەکخستنی پەرلەمانەوە داهاتی هاوڵاتیان بخۆن و پۆستەکان دابەشبکەن".

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دوپاتیکردەوە "کۆتایی بەم گاڵتەجاڕییە دەهێنین و بە ڕوونی دەیڵێین لێیان قبوڵ ناکەین".





PM:12:24:21/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو