كەشناسی هەرێم هۆشداری له‌ هاتنی شه‌پۆلێكی بەفر و باران دەدات


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو كاریگه‌رییه‌كانی ده‌مێنێته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌شی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور و لە سبەینێ پێنجشەممە كاریگەرییەكەی دەستپێدەكات تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: لەم ماوەیەدا پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و هەندێك جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا بێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: "ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات و پێشبینی دەكرێت بڕێكی زۆر باران ببارێت و پاشان كاریگەرییەكە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان چالاك دەبێت و پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكات بە دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی".


PM:12:12:21/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 6500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو