ڕیزبەندیی باشترین زانکۆکانی هەرێم ڕاگەیەنرا

‌یوسف گۆران - وەزیری خوێندنی باڵا

وێستگە نیوز-

لە مەراسیمێکی تایبەتدا ڕیزبەندنیی باشترین زانکۆکانی هەرێم ڕاگەیەنرا و ئەو پێوەرانە خرانەڕوو کە هەڵسەنگاندیان پێ کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە هەوێر، یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕیزبەندی باشترن زانکۆکانی هەرێمی ڕاگەیاند.

یوسف گۆران ئاماژەی بەوەکرد "بە دەیان پێوەریان هەبووە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زانستیی زانکۆکان".

وەزیری خوێندنی باڵا ڕونیکردەوە "شێوازی ڕیزبەندیەکە بە دانانی گروپ کراوە، چوونکە زۆرێک لە زانکۆکان ئاستیان نزیکە لەیەکەوە".

ناوبراو وتی "ئاستی توێژینەوە زانستیەکان و بوونی کتێبخانەی باش و پەیوەندی تۆکمەی زانکۆ لەگەڵ کۆمەڵگە و چەندین پێوەری تر هەبوون کە کارمان لەسەر کردوون بۆ هەڵسەنگاندنەکان".

ئەو ڕیزبەندییەی کە لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیەوە ڕاگەیەنرا بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:


زانکۆ حکومییەکان:

پاشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی:

یەکەم: زانکۆی کوردستان/ هەولێر
دووەم: زانکۆی سۆران
سێیەم: زانکۆی سەلاحەدین
چوارەم: زانکۆی سلێمانی
پێنجەم: زانکۆی چەرمۆ

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری ستافی ئەکادیمی:

یەکەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی
دووەم: زانکۆی کوردستان
سێیەم: زانکۆی سۆران
چوارەم:زانکۆی کۆیە
پێنجەم:زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی نێودەوڵەتی:

یەکەم: زانکۆی کوردستان
دووەم: زانکۆی سۆران
سێیەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
چوارەم: زانکۆی دهۆک
پێنجەم: زانکۆی راپەڕین

باشترین پێنج زانکۆ فیدباکی قوتابیان و خوێندکاران:

یەکەم: زانکۆی راپەڕین
دووەم: زانکۆی کۆیە
سێیەم: زانکۆی کوردستان
چوارەم: زانکۆی گەرمیان
پێنجەم: زانکۆی چەرمۆ

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری دڵنیای جۆری:

یەکەم: زانکۆی کۆیە
دووەم: زانکۆی دهۆک
سێیەم: زانکۆی کوردستان
چوارەم: زانکۆی سەلاحەدین
پێنجەم: زانکۆی سلێمانی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە:

یەکەم: زانکۆی دهۆک
دووەم: زانکۆی زاخۆ
سێیەم: زانکۆی سەلاحەدین
چوارەم: زانکۆی کۆیە
پێنجەم:زانکۆی کوردستان

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییە ئاست بەرزەکان:

یەکەم: زانکۆی کوردستان
دووەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی
سێیەم:زانکۆی سۆران
چوارەم: زانکۆی سەلاحەدین
پێنجەم: زانکۆی راپەڕین

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری بەدواداچوونی دەرچووان و دەستکەوتنی هەلی کار - کەرتی تایبەت و گشتی

یەکەم: زانکۆی کوردستان
دووەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
سێیەم: زانکۆی کۆیە
چوارەم: زانکۆی سلێمانی
پێنجەم: زانکۆی هەولێری پزیشکی

زانکۆ ئەهلییەکان:

پاشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی:

یەکەم: زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
دووەم: زانکۆی جیهان
سێیەم: زانکۆی ئیشک
چوارەم: زانکۆی کۆمار
پێنجەم: زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی


AM:11:14:21/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو