تاهیر عه‌بدوڵا: ده‌كرێت له‌م رێگایانه‌وه گه‌رمارۆی ئاسمانی توركیا له‌سه‌ر سلێمانی بشكێندرێت
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا له ئارادا نییه، ده‌شڵێت: "حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی په‌نا بباته‌به‌ر رێگه‌چاره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تۆماركردنی سكاڵا".
تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "بۆ شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌وه عیراقه ئه‌گه‌ر بتوانێت له رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكات".
وتیشی: "بۆیه پێویستده‌كات عیراق سكاڵا له‌سه‌ر توركیا لای رێكخراوی فڕینی شارستانی جیهانی (یوئێن) تۆماربكات بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له‌و هه‌ڵوێسته‌ی پاشگه‌زبێته‌وه‌و كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت".
راشیگه‌یاند: "عیراق ده‌توانێت یا ئاسانتر له‌و رێگه‌یه به‌گوێره‌ی بڕگه‌یه‌كی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا، مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه بكات و بڕیاری داخستنی یه‌كێك له‌فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی توركیادا بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عیراق هه‌ڵوێستێكی لاواز‌و شه‌رمنانه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌زیانه‌كانی ئه‌و گه‌مارۆیه‌تی توركیاش كرد و وتی: "زیانه‌كان زۆرن، هه‌م زیانی مادی و هه‌میش زیانی مرۆیی، چونكه گیروگرفتی زۆر بۆ جوڵه‌ی بازرگانی هه‌بوه‌و زیانی گه‌وره‌شی لێكه‌وتوه‌ته‌وه".
حكومه‌تی توركیا له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه، گه‌شته ئاسمانیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ستپێكرده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گه‌شته‌كانی به داخراوی هێشتنه‌وه، ئه‌مه‌ش به بیانووی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی داڵده‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ی داوه.
AM:11:09:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت