دەمیرتاش پەیامێکی بڵاوکردەوە
وێستگە نیوز-
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند
گرتنی ئەندامانی هەدەپە یاسایی نیە و بڕیارەکەی دادگا‌ی ئەوروپا ئەوەی سەلماند.
سەڵاحەدین دەیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە پەیامێکیدا کە لە
زیندانەوە و لەڕێگەی پارێزەرەکانیەوە بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوەکرد "له‌گه‌ڵ
بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی دیلگرتنی یاسایی
تۆماركرا، هه‌روه‌ك له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه وتمان، ئۆپه‌راسیۆنی دژ به هه‌ده‌په،
گرتن و دادگا‌یی كردنی ئێمه یاسایی نییه".
دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا ڕونیکردوەتەوە "به هۆكاری سیاسی ئه‌م
ڕێكارانه گیرانه‌به‌ر، به‌م بڕیاره هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ی بۆ من كرابوونه‌وه و
هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرانه‌پاڵم هه‌ڵوه‌شانه‌وه".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە "دادگا‌ی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی و هه‌موو
دادگاكانی دیكه، كه دادگا‌یی منیان كرد، پێشێلكاری گه‌وره‌یان كردووه، به‌م
بڕیاره‌ی دادگا‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا، ئه‌مه سه‌لمێندرا".
دەمیرتاش جەختیکردوەتەوە "ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی به ده‌ستی سیاسه‌ت
له‌سه‌ر دادگا و دیموكراتی دروستكراوه، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگا
و دیموكراتی ده‌كات، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ست نییه به كه‌سایه‌تیی منه‌وه، وه‌ك
دادگا‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له بڕیاره‌كه‌یدا چه‌سپاندوویه‌تی، بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی
توركیا بارودۆخێكی مه‌ترسیداره".
لەکۆتایی پەیامەکەیدا دەمیرتاش نوسیویەتی "ماوه‌ی دوو ساڵه من
به‌ناحه‌قی دەستگیرکراوم، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش باوه‌ڕیم به دیموكراتی و
دادپه‌روه‌ری هه‌رگیز له‌ده‌ست نه‌داوه، له‌م لایه‌نه‌وه سه‌رچاوه‌ی هیوای من و
باوه‌ڕیی گه‌له، من سوپاسی هه‌ده‌په، گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه
پشتیوانن".
دوێنێ دادگا‌ی مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا ڕایگەیاند دەبێت سەڵاحەدین
دەمیرتاش ئازادبکرێت و ئەردۆغانیش ئەوەی ڕەتکردەوە و وتی "ئێمە بەردەوام
دەبین لە هەڵمەتی خۆمان".
ب.ع
AM:09:56:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت