رێکخراوێک: منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانی مهابادی له‌ لایه‌ن دایكیه‌وه‌ جه‌سته‌ی سوتێنراوه‌ و ئازار دراوە

‌منداڵەکە زڕباوکی هەیە.. بەڵام وتویەتی دایکم ئازاری داوم

وێستگه‌ نیوز ـ
منداڵێکی تەمەن شه‌ش ساڵی دانیشتووی مەهاباد لەلایەن دایکیەوە ئەشکەنجە و ئازار دراوە و بە دڕندانەترین شێوە جەستەی سووتێندراوە.


بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئه‌مڕۆ سێشەمم 20ی تشرینی دووه‌می 2018، "کچێکی تەمەن شەش ساڵ بە ناوی نازەنین کە جەستەی شین بووەتەوە و بە جگەرە و کەرەستەی ئاسنی جەستەی بەتایبەت دەست و سکی داخ کراوە و هەروەها رانێکی شکاوە گەیه‌نەدراوەتە نەخۆشخانەی خومەینی شاری مەهاباد".

هه‌روه‌ك هاتووه‌: "ئەو کچە تەمەن شه‌ش ساڵە کە خەڵکی شارێکی دیکەیە و دانیشتووی مەهابادن، بە هۆی دۆخی نالەباری جەستەیی و دەروونییەوە هەموو جۆرە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا قەدەغە کراوە".

بە وتەی شایەتحاڵان نازەنین زڕ باوکی هەیە، بەڵام خۆی وتوویەتی کە دایکم ئەشکەنجە و ئازاری داوم.

مێهران یوسفی، سەرۆکی ئیدارەی بێهزیستی شاری مەهابادیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەوڵە رایگەیاندووە کە دژ بە تۆمەتبار سکاڵا تۆمار کراوە.

هــ. ر


PM:11:55:20/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 9212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو