سه‌در له باره‌ی موسڵه‌وه هۆشداری ده‌دات
موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوز ـ
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له باره‌ی موسڵه‌وه هۆشداری داوه و ده‌ڵێت"شانه‌كانی تیرۆر له‌و شاره سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه".
له تویته‌كه‌یدا سه‌در، ئه‌وه‌شی وتووه، "ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران بووژاونه‌ته‌وه، داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، به‌ر له‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت، فریای شاری مووسڵ بكه‌ون".
له كۆتایی مانگی ئابی ساڵی 2017، به هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه عیراقییه‌كان توانییان شاری مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌ن، به‌ڵام تائێستاش نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره به‌كۆتا نه‌هاتوونه و، له‌لایه‌ك وێرانی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه و حكومه‌تی عسراقیش هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌ناوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌مدواییانه، شانه نووستووه‌كانی داعش ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه و لێره و له‌وێ ته‌قینه‌وه و رفاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ترس و نیگه‌رانی له‌ناو خه‌ڵكی موسڵ بڵاوبووه‌ته‌وه.
هــ. ر
PM:11:04:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت