به‌رهه‌م ساڵح: پێویسته چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت
سەرۆک کۆماری عیراق لە پێشوازیی کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەی سەدر
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌در كۆبوه‌وه و جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌بێت چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت.
سایه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2018 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌در به‌ڕێوه‌چوو، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ڕایگەیاند پێویستە چەک تەنیا لای دەوڵەت بێت و کاری جددیش بکرێت بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا.
سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌پێویستیشی زانیووه كه دژایەتی هەموو ئەو دیاردانەش بکرێت کە دەبنە مایەی لاوازکردنی رۆڵی دەوڵەت و یاسا و پێشێلکردنی دەستور، ئەوەشی ڕوونکردەووە کە ئەو دیاردانە کاردانەوەی نەرێنییان دەبێت لەسەر کاری دامەزراوە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا د.به‌رهه‌م ساڵح بە وردی گوێی بۆ ئەو کێشە و گرفتانە گرت کە سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌در باسیان كردوه، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش سه‌رۆك كۆمار "پەرۆشی خۆی دووپاتکردوه‌تەوە کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچونی جددی بۆ بكات."
PM:09:21:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت