عومره‌كارێكی كورد له شاری مه‌ككه گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ هەستیار
عومره‌كارێكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌خشییه‌كی كوشنده‌كه له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز گیانی له ده‌ستداو له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌و شاره به خاك سپێردراوه.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم بە وێستگە نیوزی راگەیاند: خالید ئەکرەم محەمەد، خەڵکی ناوچەی خانەقین لەشاری مەککەی پیرۆز بەھۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو هاوڵاتییە لەدایکبووی ساڵی1973یە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف روونیشیکردەوە، ئەو هاوڵاتییە لەسەر ڕاسپارەدەی کەس و کاری کەھاوسەفەری بوون لە گۆرستانی شەرائیع لە شاری مەککە بەخاک سپێردرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵانە لە میانەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی حەج و عومرە، ژمارەیەک لە حاجییانی وڵاتانی جیهان و کوردستانیش گیان لەدەستدەدەن.
PM:08:57:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت