واشنتن پۆست: تره‌مپ ده‌یه‌وێت سه‌ردانی عیراق و ئه‌فغانستان بكات
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه كه بۆیه‌كه‌مجار له‌دوای گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، بیرله‌وه ده‌كاته‌وه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عیراق و ئه‌فغانستان به‌سه‌ر بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا له‌زاری راوێژكاره‌كانی پێشوو و ئێستای دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌و كه تره‌مپ سه‌ردانی بۆ عیراق و ئه‌فغانستان ره‌تده‌كرده‌وه‌و ده‌یوت كه نایه‌وێت خۆی به‌و دوو جه‌نگه ببه‌ستێته‌وه كه به‌وته‌ی تره‌مپ دوو جه‌نگی شكستخواردون.
به‌ڵام به‌پێی واشنتن پۆست، به‌مدواییه تره‌مپ قسه‌ی له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانی كردوه و ویستی خۆی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عیراق و ئه‌فغانستان ده‌ربڕیووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی فۆكس نیوزیش سه‌باره‌ت به‌وه كه تره‌مپ نایه‌وێت سه‌ردانی ناوچه‌كانی شه‌ڕ له عیپراق و ئه‌فغانستان بكات، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وه‌ڵامدا وتی: ده‌یبینیت، هه‌ندێك شت پلانی بۆ دانراوه، وتیشی له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی ناتوانێت ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات.
PM:08:38:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت