ئه‌فغانستان..ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 100 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی موسڵمانانی ئه‌فغانستان به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبونی محمد پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا و به‌هۆیه‌وه 100 كه‌س كوژران و بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له كابول-ی پایته‌ختی ئه‌فانستان له هۆڵێكیدا رویداوه كه موسڵمانانی ئه‌و وڵاته بۆ یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبونی محمد پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك زانای ئایینی تیایدا كۆببوونه‌وه.
به‌وته‌ی پۆلیسی کابول، تەقینەوەکە خۆکوژی بووە تیایدا لانیکەم 40 کەس کوژراون و زیاد لە 60ی دیکەش برینداربوون، بەڵام پۆلیس ئاماری فەرمی رانەگەیاندووە.
تائێستاش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
PM:08:25:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت