شه‌پۆلێكی به‌فروباران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
له رۆژی پێنجشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2018، شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و كه‌شناسی هه‌رێمیش روونكردنه‌وه ده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌شی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی هاتنی دوو نزمه پاڵه په‌ستۆوه له هه‌ردوو ده‌ریای سوور و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، رۆژی پێنجشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2018، ئاسمانی هه‌رێم هه‌وری باراناوی ده‌بێت و بارانبارین ده‌ستپێده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم وتیشی: "له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی سه‌رسنوور به‌فر ده‌بارێت و له سه‌نته‌ری شاره‌كانیش بارانبارین ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "ئه‌م شه‌پۆله تا رۆژی دووشه‌ممه 26ی تشرینی دووه‌می 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و له ناوچه‌كه‌مان كاریگه‌ری ده‌مێنێته‌وه".
PM:07:36:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 32104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت