له سلێمانی نرخی به‌نزبن هه‌رزانتر ده‌بێت
نرخی بەنزین کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
له سلێمانی نرخی به‌نزین هه‌رزان ده‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی و بازرگان‌یش رایده‌گه‌یه‌نێت، "كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌گه‌ڵ بازرگانانی هێنانی سووته‌مه‌نی كراوه و نرخی به‌نزین هه‌رزانتر ده‌بێت".
سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌ئێستادا به‌هۆی گۆڕانكاری له‌نرخی بۆرسه له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه نرخی به‌نزینی بازرگانی تاڕاده‌یه‌ك دابه‌زیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بازرگانانه كراوه كه پێشتر به‌نزینی بازرگانیان بۆ سلێمانی هێناوه.
سۆران غه‌فور وتیشی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێماندراوه، ژماره‌یه‌ك له بازرگانه‌كان گرێبه‌ستیان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق و ته‌نانه‌ت توركیا‌و سوریاش بۆ هاورده‌كردنی رێژه‌یه‌كی زیاتر به‌نزینی بازرگانی بۆ پارێزگاكه".
راشیگه‌یاند، "دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه بۆ هاورده‌كردنی به‌نزینی بازرگانی، چاوه‌ڕوانده‌كرێت نرخی به‌نزین نزمبونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆوه ببینێت له سلێمانی".
دوای ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له ماوه‌ی رابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، له ئێستادا كه‌مێك هه‌رزان بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت نرخه‌كه دابه‌زینی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت و بگه‌ڕێته‌وه دۆخی پێشووی.
PM:06:13:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 7404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت