تره‌مپ هێرشی توندی كرده‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سه‌دامی ده‌ستگیركرد و بن لادنی كوشت
بن لادن و ترەمپ و سەدام
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و ئه‌فسه‌ره به لایه‌نگری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی هیلاری كلنتۆن تۆمه‌تبار ده‌كات كه سه‌رپه‌رشتیی ده‌ستگیركردنی سه‌دام و كوشتنی ئوسامه بن لادنی كردوه.
ئه‌دمیڕاڵی خانه‌نشینكراوی تیمی ده‌ریاوانی به‌ناوی ویلیا‌م ركفاین، سه‌رپه‌رشتیی پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی رژێمی پێشوی عیراق و كوشتنی سه‌رۆكی پێشوی رێكخراوی قاعیده‌ی كردوه و فه‌رمانده‌ی پرۆسه تایبه‌ته‌كانیش بووه.
له چاوپێكه‌وتێكی ته‌له‌فزیۆنیشدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێرشی توندی كرده‌سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه و به‌وه تۆمه‌تباری كرد كه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا، پشتیوانیی له هیلاری كلنتۆن و پێشتریش پشتیوانیی باراك ئۆبامای كردوه.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ده‌بوایه ئه‌و ئه‌فسه‌ره خێراتر له‌وه‌ی كه رویدا، ئوسامه بن لادنی ده‌ستگیر بكردایه و وتی: "باشتر نه‌بوو ئوسامه بن لادن ده‌ستگیر بكرایه، خۆ هه‌مومان ده‌مانزانی بن لادن له پاكسان ده‌ژی".
لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌و ئه‌فسه‌ره له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ندینجار لێدوانی توندیان له‌دژی یه‌كتر داوه، پێشتر ركفاین لێدوانێكی تره‌مپی به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر دیموكراسیه‌ت له ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌مدابوو، ئه‌وه‌ش ئه‌وكاته‌ی كه تره‌مپ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی به دوژمنی گه‌لی ئه‌مریكا وه‌سفكردبوو.
له وتارێكدا كه بۆ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆس نوسیبوی، ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵێت: " له‌بری ئه‌وه‌ی تره‌مپ ببێته پێشه‌نگ و نمونه، كه‌چی له‌به‌رچاوی منداڵه‌كانمان روگیری كردوین و له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جیهانیش ره‌زیلی كردین".
ئه‌فسه‌ره‌كه لێدوانه‌كانی تره‌مپیشی ره‌تكردوه‌ته‌وه و وتویه‌تی جگه‌له پشتیوانیكردن له ئۆباما و جۆرج بوش كه كاری له‌گه‌ڵ كردون، له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ساڵی 2016، پشتیوانیی له هیلاری كلنتۆن نه‌كردوه.
PM:05:49:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 16500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت