فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق چه‌كدارانی داعشیان له‌ سوریا كرده‌ ئامانج

‌ڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق له‌جۆری F16

وێستگه‌ نیوزـ

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق چه‌ند گورزێكیان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی سوریا له‌ چه‌كدارانی داعش وه‌شاند.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق له‌جۆری F16 به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگریی ورد، جبه‌خانه‌یه‌كی داعشیان له‌ ناوچه‌ی سوسه‌-ی سوریا گردوه‌ته‌ ئامانج كه‌ 10 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ و موشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تێدابووه‌.

وتیشی له‌ ناوچه‌ی باغوز، كه‌ باره‌گای فه‌یله‌قی به‌ناو ولایه‌تی فاروق-ی داعشی لێ بووه‌، گورزێكی كاریگه‌ر وه‌شێنراوه‌ و 30 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ و چه‌ك و جبه‌خانه‌كانیشیان كراونه‌ته‌ ئامانج.

ناوه‌نده‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ گورزه‌ ئاسمانییه‌كان به‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق و به‌ په‌رپه‌رشتیی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ و هه‌ردوو ئامانجه‌كه‌ش به‌ته‌واوی پێكراون و پێگه‌كانی داعش خاپور كراون و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ عیراقییه‌كانیش به‌ سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بنكه‌كانیان.


PM:04:32:20/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت