پێشكه‌شكارێكی نوێ له‌ ئێن ئاڕ تی ده‌ركه‌وت


وێستگه‌ نیوز –
له‌ كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕ تی‌ پێشكه‌شكارێكی نوێ به‌ناوی‌ باخان حسێن ئه‌حمه‌د ده‌ركه‌وت كه‌ له‌مه‌ودوا هه‌واڵه‌كانی وه‌رزش ده‌خوێنێته‌وه‌.


به‌گوێره‌ی‌ دیجیتاڵ‌ میدیای‌ ئێن ئاڕ تی‌، باخان ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌ و 17ی ئه‌م مانگه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌شاشه‌ی ئێن ئاڕ تییه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ركه‌وت.

باخان خۆی وه‌رزشكار نییه‌، به‌ڵام سه‌یركه‌ری تۆپی پێیه‌ و هاواداری رۆناڵدۆی پورتوگالیه‌.

به‌شی وه‌رزشی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 9:30 خوله‌كی به‌یانیان و 2:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ و 4:30 خوله‌كی ئێواران و 10:30 خوله‌كی شه‌و نه‌شره‌ی هه‌واڵی هه‌یه‌ و رۆژانی هه‌ینی و دوو شه‌مانیش كاتژمێر 3:05 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ روماڵی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌سه‌ر روداوه‌ گرنگه‌كانی هه‌فته‌ له‌ ناوخۆ و جیهانیدا.

له‌ وه‌رزی نوێدا باخان حسێن و سامان عارف وه‌ك دوو پێشكه‌شكاری وه‌رزشی له‌كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی كارده‌كه‌ن.


PM:02:27:20/11/2018










ئه‌م بابه‌ته 19460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو